هەرێم نیوز
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق: دەبێت کۆتایی بە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵ بهێنرێت و بە گفتوگۆ بگەن بە رێککەوتن.
محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لەمیانەی كۆبونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی عێراقەوە ڕایگەیاند، پێویستە یەكسانی و دادپەروەری لە عێراق جێبەجێبكرێت.
وتیشی، “سوپاسی عێراق دەكەین بۆ هاوكارییە مرۆییەكانی بۆ لوبنان و سووریا و غەززە”.
ڕاشیگەیاندووە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پاك و بێگەرد لە وادەی خۆیدا.
نوێنەری یۆنامی دەشڵێت: تا ئێستا 100 هەزار ئێزدی خەڵكی شنگال لە كەمپەكانی پەنابەرانن و پەناگە نافەرمییەكانن و زەرەرمەندی یەكەم بوون لەسەر دەستی ڕێكخراوی داعش، بەڵام حكومەتی عێراق دانی ناوە بە مافی ئێزدیەكان لە خاوەندارێتی زەوی و ئەوەش دەستكەوتێكی گرنگە.
جەختیشی كردۆتەوە، متمانەی تەواویان هەیە بە دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق و وتوشیەتی، “پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا پەیوەندی هاوبەشییە و دەبێت هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ و بەپێی دەستوور کێشەکانیان چارەسەر بکەن”.