دواین هەواڵ

عێراق‌

 24 کاتژمێر پێش ئێستا

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کەوتنە حاڵەتی ئامادە باشییەوە

هەرێم نیوز

ماڵپەڕی بەغداد تودەی لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمەریکا سیستەمی بەرگرییان چالاک کرد و تونێل و خەندەقەکانی ناو بنکەکەیان نۆژەنکردەوە، ئەمە جگە لە مەشق و ڕاهێنانە بەردەوامەکان لە کاتژمێرەکانی بەیانییەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکە ئەمریکییەکان دەوریەی شەوانەیان لە دەوروبەری چەند بنکەکە و ناوچە ئەنجامداوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی. جەختیشی لەوە کردەوە کە "هیچ هێزێکی سەربازی کۆمەکی نەگەیشتووەتە بنکەکە".

بنکەی ئاسمانی ئەسەد کە دەکەوێتە ناحیەی ئەلبەغدادی سەر بە پارێزگای ئەنبار، بە یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دادەنرێت و ڕۆڵی ستراتیژی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی گروپە چەکدارەکانی ناوچەکە دەگێڕێت.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریکی کردووە کە گەشت بۆ عێراق نەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP