دواین هەواڵ

عێراق‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

یەکەم کاروانی حاجییان گەیشتەوە عێراق

هەرێم نیوز

پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی عێراق دەستی پێکرد و یەکەم کاروانی حاجییان لە فڕۆکەخانەی تائیفەوە گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردوە کە تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیانی عێراقی بە فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی عێراقی گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "گەراندنەوەی حاجیان لە سعوودیەوە بۆ عێراق بەردەوام دەبێت."

بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، نزیکەی 40 هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە هەم لە ڕێگەی ئاسمانی و هەمیش لە ڕێگەی وشکانی سەردانی شانشینی سعودییەیان کردبوو.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP