هەرێم نیوز
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی نوێ 1 ملیۆن و 85 هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی 2005ه‌وه.
عیماد جه‌میل سه‌رۆكی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاندوه، "سودی سه‌ره‌كی پڕۆسه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سه‌دی و ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو ئه‌وه‌یه كه كۆمسیۆن نزیكه‌ی ملیۆنێك و 850 هه‌زار ده‌نگده‌ری نوێی به‌ده‌ستهێناوه و هیواداره ئه‌و ژماره‌یه تاوه‌كو له 15ی (حوزه‌یران/6) دو ملیۆن زیاتر بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م ژماره‌یه، له‌م ماوه‌یه‌دا له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی پێشودا و له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا تۆمار نه‌كراوه و به‌رزترین ئاسته له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردودا".
رونیشیكرده‌وه، "پرۆسه‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌كان به‌باشی به‌ره‌وپێشچوه، هه‌روه‌ها زیادبونی ڕێژه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كانیان هه‌یه، تا ڕێژه‌ی هاوپه‌یمانی و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا زیاتر بێت، دڵنیاكه‌ره‌وه‌تر ده‌بێت و كاره‌كانی كۆمسیۆن ئاسانتر ده‌بێت".