هەرێم نیوز
پەرلەمانی کوردستان کارنامەی کاری یەکەمین دانیشتنی ئاشکرا کرد، هەر لەو دانیشتنە پەرلەمانتارانی هەڵبژێردراو سوێندی یاسای دەخۆن.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: بەپێی حوكمی مادەكانی 46، 47 و 48 لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ژمارە 1ی ساڵی 1992ی هەمواركراو و مادەی 3 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، بەرنامەی كاری دانیشتنی یەكەمی خولی پایزەی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی شەشەمی پەرلەمان لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ رۆژی دووشەممە 2/12/2024 بەم شێوەیە دەبێ:
دهقی كارنامهی دانیشتنهكه:
1- کردنەوەی دانیشتنەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز.
2- یەک خولەک بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.
3- بانگهێشتکردنی بە تەمەنترین کاندیدی ئامادەبوو، لە پالێوراوانی سەرکەوتووی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن سەرۆکی دیوانی پەرلەمان بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە؛ بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 11 و بڕگەی یەکەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
4- سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم، کاندیدە هەڵبژێردراوەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان– عێراق بانگ دەکات بۆ سوێندخواردنی یاسایی، بەپێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پاشان دانیشتنەکە لەلایەن سەرۆکی یەکەم دانیشتن بەپێی حوکمی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەبرێت.