هەرێم نیوز
درەنگانی شەوی رابردوو، بنكه و باره‌گاكانی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له دێره‌زووری سوریا بۆردومانكران.
روانگەی سوریا رایگەیاند: چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو شه‌وی رابردوو بنكه و باره‌گاكانی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانیان له نزیك سنووره‌كانی عێراق له دێره‌زوور له باكووری سووریا به ئامانج گرت.
هه‌ر له‌و باره‌وه روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو پێگه‌كانی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێرانیان له بیابانی موعەزیلە لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور به‌ئامانج گرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، زانیاریی سەبارەت بە ئەنجامی هێرشەکان و لایەنی هێرشکەر دیار نییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، چه‌ند رۆژێكه گرووپه چه‌كداره‌كان هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆسه‌ر حه‌له‌ب و ئیدلب ده‌ستپێكردووه و ده‌یان شار و شارۆچكه و گوندیان له‌ده‌ست رژێمی سوریا ده‌رهێناوه. به‌پێی زانیارییه‌كان له شه‌ڕ و پیكدادانه‌كاندا زیاتر له 300 كه‌س كوژراون.