هەرێم نیوز
ئەمڕۆ هەینی، بەرپرسێکی حکومەتی عێراق داوای لە هێزە سەربازی و ئەمنییەکان و خەڵک کرد، ڕووبەڕووی چالاکییەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژئاوا و باکووری سووریا ببنەوە.
فادی شەمەری، ڕاوێژکاری سیاسی حکومەتی عێراق لەتۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، "چالاکی گروپە تیرۆریستییەکان لە ڕۆژئاوا و باکوری سوریا بە پێشهاتێکی مەترسیدار دادەنرێت، بۆیە پێویستە وریا و ئامادەبین".
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە هەموو شێوەکانیانەوە، "ئامادەیەکی تەواویان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی تیرۆر کە هەڕەشە لە وڵاتەکەمان بکات و ئاسایشی گەلەکەمان بخاتە مەترسییەوە”.
ده‌شڵێت: "تیرۆریستان له هه‌ر كوێ بن له‌ناویان ده‌به‌ین و رێگه‌یان پێ ناده‌ین خاكمان پیس بكه‌ن".
فادی ئه‌لشممه‌ری داوا له خه‌ڵكی پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین ده‌كات كه له بینینی هه‌ر بارودۆخێكی گوماناوی كه ئاسایشی شاره‌كانیان به ئامانج ده‌گرێت، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه و ده‌ڵێت: "رێگه به دوژمن مه‌ده‌ن له كه‌لێنه‌كانی ئێره و ئه‌وێوه بێنه ژووره‌وه".
ئەمەش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی گروپه چه‌كداره‌كانی سوریاه نزیك له توركیا كه دیارترینیان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام بوو، دوای شه‌ڕكردن بۆ ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێر كه سه‌دان كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا و هاوڵاتی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه، چوونه ناو شاری حه‌له‌ب و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا گرت.