هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمانی عێراقمان له‌ناوچه‌كانی باشور به‌ڕوی گه‌شته ئاسمانییه‌كان كردۆته‌وه و به‌مزوانه‌ش گه‌شته‌كان لهفڕۆكهخانهكانهوه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئەمڕۆ سێشەممە، مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی هاتووچۆی ئاسمانی و ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق، کایەی ئاسمانیی عێراق لە ناوچەی باشوورەوە کرایەوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا سەرقاڵی هەڵسەنگاندنن بۆ دۆخی گشتیی بۆ ئەوەی جموجوڵی فڕۆکەوانیی لە سەرتاسەری عێراقدا دەستپێبکاتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕاگەیاند و بڕیارەکەش کە کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆوە کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە.