هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئەوەی لە قەتەر روویدا پێشتر هۆشداریمان لە ئەگەری روودانی داوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بژاردە سەربازییەکان جگە لە هەڵکشانی زیاتری گرژییەکان و نەهامەتی هیچ ئەنجامێکی دیکەیان نییە، ئەوەی لە قەتەر روویدا پێشتر هۆشداریمان لە ئەگەری روودانی داوە.
باسی لەوەشکرد، داوای یەکخستنی هەوڵەکان دەکەین بۆ راگرتنی گرژییەکان.
ئەوەشی خستەڕوو، زمانی ئەقڵ بەکاربهێندرێت و پارێزگاری لە بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلانی ناوچەکە بکرێت.