دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ئەمشەو کەشوهەوا تەمومژ و شەختە دەبێت و پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبێتەوە

هەرێم نیوز

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت: درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتەكانی بەرەبەیان بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە شێی ڕێژەیی لە هەوادا، ئەگەری دروستبوونی دیادەی تەمومژ و شەختە هەیە.

دەشڵێت: ئەمشەو ساردترین ناوچەی هەرێمی کوردستان سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێت، بە تایبەت حاجی ئۆمەران و چۆمان و سیدەکان كە پلەكانی گەرما تا -10ی پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئەم شەپۆڵە سەرمایە بۆ ماوەیەكی درێژ لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە و بەتایبەت لە شەواندا كەشوهەوا زۆر سارد دەبێت، بەڵام لە رۆژدا كەمێك باشتر دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP