هەرێم نیوز
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لهبارهی دابهشكردنی زهوی بهسهر فهرمانبهراندا، ڕایگهیاند، پێویستە گرفتەکان بەزویی چارەسەر بکرێن و پرۆسەکە خێراتر بکرێت بۆ ئەوەی هەمو ئەو فەرمانبەرانەی کە مەرجەکان دەیانگرێتەوە، زەوی وەربگرن.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئهمڕۆ پێنجشهممه له كۆنفرانسێكدا لهبارهی دابهشكردنی زهوی بهسهر فهرمانبهراندا، ڕایگهیاند،"لە ماوەی ئەو چەند مانگەی بڕیاری دابەشكردنی زەوی، هەندێك لە شارەوانییەكان مەودایەكی باشی كاركردنیان بڕیوە تا ئاستی دابەشكردنی ژمارەی زەوییەكان بەسەر فەرمانبەراندا، دەبێت ئەو بڕیارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامانجەکانی بگات و ئەو گرفتانەی لە هەندێک شارەوانیدا هەن، پێویستە بەزویی چارەسەر بکرێن و پرۆسەکە خێراتر بکرێت بۆ ئەوەی هەمو ئەو فەرمانبەرانەی کە مەرجەکان دەیانگرێتەوە، زەوی وەربگرن".
ئاماژهی بهوهشكرد، بەهیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی قبوڵ ناکرێت و بەردەوام بەدواچونی ئەو پرۆسەیە دەکەن بۆ ئەوەی بڕیارەکەی حکومەت بە ئامانجەکانی خۆی کە پێدانی زەوییە بە فەرمانبەران بگات.
بهگوێرهی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار، ئێستا كاركردن لە فۆڕمەكانی دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەردەوامە و پڕۆسەكەش بە باشی بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوەی سەرجەم فەرمانبەران بەپێی مەرج و ڕێنماییەكان زەوی وەربگرن و لە ئێستاشدا ئامادەكاری بۆ ڕاگەیاندنی ناوی دیكەی فەرمانبەران دەكرێت.