دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 3 هەفتە

پشووی سەرژمێری دانیشتووان درێژکرایه‌وه‌

هەرێم نیوز

 سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دەسەڵات بە وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەدات كە ڕۆژێك یان زیاتر بۆ فەرمانبەران بكەن بە پشوو كە لە سنووری ناوچە كوردستانییەكانن.

بەپێی فەرمانێكی د.ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی  ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی تەواوكردنی قۆناغی كۆتایی سەرژمێریی دانیشتووان، پشووی سەرژمێری درێژ كرایەوە.

بۆ پشووەكە مۆڵەت دراوەتە وەزیر و بەرێوەبەرە گشتییەكان، تا فەرمانبەرانیان لەو شوێنانە بمێننەوە، بۆ ئەوەی لەو دوو ڕۆژە تا تەواوی زانیارییەكانیان تۆمار دەكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو پشووە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە لە ناوچە كوردستانییەكانن.

 سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە نووسراوەكەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە پێویستە بابەتەكە  بە شێوەیەك ڕێكبخرێت كە كاریگەریی لەسەر دەوامی دامەزراوەكان و كاروباری خەڵك و خزمەتگوزارییەكان نەكات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە 20 و21ـی ئەم مانگە سەرژمێریی گشتی دانیشتووان لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و ماوەی دوو ڕۆژیش قەدەغەی هاتووچۆ  ڕاگەیێنرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP