هەرێم نیوز
دەزگا ئەمنیەكانی ئیسرائیل رایانگەیاند، درەنگانی شەوی شەممە دوو بۆمبی رووناكی بەسەر ماڵی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەدا تێپەڕبوون.
پۆلیس و دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، دوو بۆمبی رووناكی بەسەر ماڵی بنیامین ناتانیاهۆدا لە ناوچەی قیساریا تێپەڕبوون و لە دەوروبەری ماڵەكەیدا كەوتوونەتە خوارەوە.
دەشڵێن، ناتانیاهۆ و ئەندامانی خێزانەكەی لە كاتی ئاڕاستەكردن و كەوتنە خوارەوەی بۆمبەكە لە ماڵەوە نەبوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆش سێ كەس بە گومانی پەیوەندی بەو رووداوەوە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
لە 19ی مانگی 10ی ئەمساڵدا سێ درۆن ئاڕاستەی ماڵی ناتانیاهۆ كران و ئیسرائیل ئێرانی تۆمەتبار كرد.
مانگی ڕابردو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە لوبنانەوە هاتبو، ڕاستەوخۆ ماڵی نەتهنیاهۆی کردە ئامانج، کەناڵی 13ی ئیسرائیل لەوکاتەدا بڵاویکردەوە، نوسینگەی نەتهنیاهۆ پشتڕاستی کردەوە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ڕاستەوخۆ بۆ ماڵی نەتهنیاهۆ هەڵدراوە و ئاماژەی بەوەدا کە "نهتهنیاهۆ و هاوسەرەکەی لەوێ نەبون".
محەمەد عەفیف، بەرپرسی پەیوەندییە میدیاییەکانی حزبوڵا لەوکاتەدا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە گەڕەکی باشوری بەیروت ڕایگەیاند، "بەرخۆدان بەرپرسیارێتی تەواو و تایبەت بە ئۆپەراسیۆنی قەیسەر و بە ئامانجگرتنی نەتهنیاهۆ ڕادەگەیەنێت".