دواین هەواڵ

جیهان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

ڕوسیا پەیماننامەی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ کۆریای باکور پەسەند دەکات

هەرێم نیوز

ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا یاسایەکی واژۆکرد کە پەیماننامەی هاوبەشی ستراتیژیی تۆکمەی نێوان ڕوسیا و کۆریای باکور پەسەند دەکات.

ئاژانسی هەواڵی ڕوسی تاس بڵاویکردەوە، پەیماننامەکە لە 19ی 6ی 2024 لە پیۆنگیانگ واژۆکراوە و پوتینیش ڕەوانەی دۆمای دەوڵەتی ڕوسیای کردوە بۆ ئەوەی تا 15ی 10 پەسەند بکرێت.

لە پەیماننامەکەدا هاتووە؛ بەڵگەنامەکە لەگەڵ بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی گەلانی ڕووسیا و کۆریای باکووردا دەگونجێت و "بەشدارە لە دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی".

پەیماننامەکە بە تایبەت دیاری کراوە کە دەستبەجێ هاوکاری سەربازیی و هاوکاریی دیکە لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی چەکداری هەر لایەنێک، بەپێی مادەی 51ـی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

جگە لەوەش، ئامانجی ڕێککەوتنەکە پەرەپێدانی هاوبەشییەکی هەمەلایەنەیە لەسەر بنەمای بنەماکانی ڕێزگرتنی یەکتر لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتان، یەکسانیی و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ.

بەپێی زانیارییەکانی تاس، پەیماننامەکە لە بەرواری ئاڵوگۆڕکردنی بەڵگەنامەکانی پەسەندکردندا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP