هەرێم نیوز
بەرپرسێكی بزوتنەوەی حـ.ـەماس ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە باس لەوە دەكەن قەتەر نوێنەرەكانی بزوتنەوەكە لە وڵاتەكەی دەردەكات و دەڵێت، ئەو جۆرە ڕاپۆرتانە بێ بنەمان و تاکتیکێکی فشارن".
ئەمڕۆ شەممە، 9ی 11ی 2024 تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەی حـ.ـەماسەوە بڵاویكردەوە، "ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە قەتەر ڕازی بوە بە دەرکردنی بەرپرسانی حەماس لە دەوحە، بێ بنەمان و تاکتیکێکی فشارن بۆ سەر بزوتنەوەكە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشتریش چەند هەواڵی هاوشێوە بڵاوبونەتەوە بەبێ بونی بەڵگەیەك بڵاوكراونەتەوە و لەسەر هەواڵەكەی ئەنجارەش دیسانەوە هیچ بەڵگەیەك نیە".
ئەو بەرپرسەی حـ.ـەماس باسی لەوەشكردوە، "ئەوەی لە میدیاکانی ئیسرائیلدا سەبارەت بە ڕێککەوتنی قەتەر بۆ دەرکردنی حەماس لە دۆحە لەسەر داواکارییەکی ئەمریکیەكان بڵاوکرایەوە، هیچ بنەمایەکی نییە".
ئەوەش لەكاتێكدایە، ماڵپهڕی ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ئەمریکاوە ڕایگەیاند، واشنتن، قەتەری ئاگادارکردوەتەوە کە بونی بارهگای بزوتنهوهی چهكداری فهڵهستینی حـ.ـەماس لە دهوحه چیتر قبوڵکراو نییە.
ئەو بەرپرسە به ماڵپهڕی ئاکسیۆس-ی ڕاگهیاندوه، ئەو داواکارییە ئەمریکییە دوای ئەوە هات کە حـ.ـەماس لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردودا دوایین پێشنیاری بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە بارمتەکان ڕەتکردەوە، ئاشکراشی کرد کە "بەرپرسانی قەتەر 10 ڕۆژ لەمەوبەر ئەو داواکارییەیان پێشکەشی سەرکردەکانی حـ.ـەماس کردوە".