دواین هەواڵ

کوردستان‌

 02/11/2024

رێکارەکانی ئەنجامدانی بایۆمەتریی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەکەنەوە

هەرێم نیوز

ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردن لە بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ ئەو مووچەخۆرانەی ناوی خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، دەستپێدەکاتەوە.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ رێكاره‌كان و بایۆمەتری مامۆستایانی گرێبەست ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، بۆ مانگەکانی دیكه‌ موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ موچەی موچەخۆرانی خەرج دەکرێت، بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بۆ مافی فەرمانبەرانی گرێبەست وەک مۆڵەتی دایکاتی و گواستنەوە، مافەکانی دیكه‌ لەکاتێکی نزیکدا نوسراوی فەرمی دەرده‌چێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، 27ی10ی ئه‌مساڵ وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كرد، پێویسته‌ تا 20ی 11ی ئه‌مساڵ ته‌واوی موچه‌خۆران بایۆمه‌تر و (UPN) بكه‌ن و هه‌ركه‌سێك تا ئه‌وكاته‌ رێكاره‌كان ته‌واونه‌كات، كێشه‌ی موچه‌ی بۆ دروستده‌بێت و به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌ستۆ خۆیه‌تی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP