دانەر ئەسڵان
گه‌ڕی 5 ی یارییه‌كانی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق سه‌رجه‌می به‌ڕێوه‌چوون و به كۆتا هاتن كه تیایدا دوان له یانه كوردستانییه‌كان دێربی بههدینانیان ئه‌نجام دا كه ئه‌وانیش هه‌ردوو یانه‌كانی زاخۆ و دهۆك بوون و یارییه‌كه‌یان به یه‌كسانی به كۆتا هات له كاتێك دا پاسه‌وانانی قه‌ڵای هه‌ولێر میواندارییان له یانه‌ی نه‌جه‌ف كرد و یارییه‌كه‌ی ئه‌وانیش به یه‌كسانی به كۆتا هات ته‌نها یانه‌ی كوردی كه له‌م گه‌ڕه‌دا بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی بوو كه له دوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی یاریگاكه‌ی ئه‌مه دووه‌م یاری بوو ئه‌نجامی دا له یاریگای خۆی دا‌و ئه‌مجاره‌ش به‌رامبه‌ر به ته‌ڵه‌به‌ی زه‌به‌لاح براوه بوو.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دوو شه‌ممه
حدود 0 – نه‌فت 1
نه‌فتی به‌سڕه 0 – كهڕمه 5
شوڕته 2 – قاسم 2
ئه‌نجامی یارییه‌كانی سێ شه‌ممه
نه‌ورۆز 1 – ته‌ڵه‌به 0
نه‌فتی میسان 0 – كه‌ربه‌لا 0
مینا 1 – زه‌ورا 0
ئه‌نجامی یارییه‌كانی چوار شه‌ممه
كه‌رخ 1 – قووه جه‌ویه 1
دیاله 1 – كاره‌با 2
هه‌ولێر 0 – نه‌جه‌ف 0
زاخۆ 2 – دهۆك 2