هەرێم نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی رایدەگەیەنێت، شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی وئابوری لیستی موچه‌ی مانگی 10ی گه‌یاندوه‌ته به‌غدا و پێویستیان به 996 ملیار دیناره بۆ دابه‌شكردنی موچه.
رێباز حه‌ملان ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانی لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، رایگه‌یاند، "له ئێستادا دوو شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه كه وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی تیادایه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌تی سه‌رژمێری عێراق كه بڕیاره مانگی داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت، شاندی دوه‌میش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریه كه لیستی موچه‌ی مانگی 10ی بردوه‌ته به‌غدا و به‌پێی ئه‌و لیسته ئێمه پێویستمان به 996 ملیار دیناره بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بڕیارێك ده‌رچوه كه تا 20ی مانگی 11 هه‌ر موچه‌خۆرێك بایۆمه‌تری و (UPN) ته‌واونه‌كات موچه‌كه‌ی راده‌گیرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "بابه‌تی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌م سه‌ردانه‌ی شاندی وه‌زیره‌كان له به‌غدا باس ده‌كرێت كه چه‌ند ساڵێكه راگیراوه، وتوێژمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌مو موچه‌خۆرانی هه‌رێم موچه‌كانیان هاوشێوه‌ی به‌غدا بێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژە شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی مووچە، بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی 11 سەرجەم تێبینییەکان چارەسەر بکرێن و پڕۆسەی بایۆمەتری تەواو بکرێت.
کەمتر لە مانگێک لەبەردەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ماوە، بۆ ئەوەی پڕۆسەی بایۆمەتری و یوپی ئێن تەواو بکەن، بەشێکی زۆریان خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و مووچەخۆرانی چاودێریی کۆمەڵایەتین کە ئەو دووانەیان نەکردووە.