هەرێم نیوز
رێبهری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت، دووشهو لهمهوبهر ڕژێمی زایۆنی جوڵهیهكی ههڵهی كرد "ئهوان ئێران ناناسن، هێشتا به دروستی له هێز و توانای ئێران تێنهگهیشتون".
عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گوتەیەکدا رایگەیاند، "رژێمی زایۆنی دوو شەو لەمەوبەر جووڵەیەکی هەڵەی کرد... بەرپرسان دەبێت کوالێتی تێگەیاندنی هێز و ئیرادەی گەلی ئێران بە رژێمی زایۆنی دەستنیشان بکەن و، ئەوەی لە بەرژەوەندیی ئەم گەل و وڵاتەیە بیکەن."
ئەم گوتەیەی عەلی خامنەیی لەکاتێکدایە، بەرەبەیانیی رۆژی 26ی10ی2026 سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ژمارەیەک پێگە لەنێو ئێران.
سوپای ئیسرائیل وتی، لە کاژێر 02:30ـی بەرەبەیانی (شەممە) 100 فڕۆکە لە جۆری ئێف 15، ئێف 16 و ئێف 35 بە پاڵپشتیی فڕۆکەی بەرگریکار و فڕۆکەی گەیاندنی بەنزین بە 3 گەڕی هێرشکردن بەسەرکەوتوویی، 20 پێگەی کردووەتە ئامانج.
بەگوێرەی سوپای ئیسرائیل، ئامانجەکان بریتی بوون لە دامەزراوەی دروستکردنی مووشەک، درۆن و چەک.