هەرێم نیوز
ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی درێژخایەن، دەیەوێت هێرشێکی بەهێز بکاتە سەر ئێران.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل وتی، کە خوازیارە "هێرشێکی توند" دژی ئێران ئەنجام بدەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئامانج لەم هێرشە دەستەبەرکردنی ئاسایشی تەلئەبیب بۆ ساڵانی داهاتوو دەبێت.
هەروەها یواو گالانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئیسرائیل بەم زووانە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەداتەوە و ئەم وەڵامە "ورد و کوشندە" دەبێت.