دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

زانیاری نوێ لەسەر کوژرانی سین.وار

هەرێم نیوز

ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، کوژرانی یەحیا سینوار، ڕێبەری سیاسی بزووتنەوەی حەماس یەکلابووەتەوە. لەگەڵ ئەویشدا دوو بەرپرسی باڵای بزووتنەوەکە کوژراون. لەلایەکی دیکەوە کەناڵی ئەلعالەم دەڵێت کوژرانەکەی ناڕاستە و بەمەبەستی دەستکەوتنی زانیارییەوە لەبارەی ناوبراوەوە.

هاوکات، کوڕی ئیسماعیل هەنیە سەرەخۆشی لە کۆچی دوایی یەحیا سینوار، سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس لە غەززە کرد.

میدیای ئیسرائیلی دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکە دوێنێ بووە و نەیانزانیوە کە سینوار لەو باڵەخانەیەدا بووە.

سەرچاوەکانی ئەلعەرەبیە ڕایانگەیاند: دوێنێ حەماس زانیاری لەسەر کوژرانی سینوار کەوتووە.

هەروەها یەدیوت ئەحرۆنۆت، ڕۆژنامەی بەناوبانگی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، مەحمود حەمدان و هانی حەمیدان، دوو فەرماندەی باڵای حەماس، لەگەڵ سینوار لە ئۆپەراسیۆنی ڕەفەحدا کوژران.

بەڵام کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم لەزاری چەند سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، کە هەواڵی کوژرانی سینوار ناڕاستە، بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ ئەو مەبەستەیە کە زانیاری لەبارەی ناوبراوەوە کۆبکەنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP