هەرێم نیوز
کەناڵی ئه‌مه‌ریكیی ئه‌ی بی سی نیوز بڵاویکردەوە،ب نیامین ناته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، فه‌رمان و مۆڵه‌تی هێرشكردنه سه‌ر ئێرانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی داوه و كۆمه‌ڵێك ئامانجی بۆ ده‌ستنیشان كردوون.
بەڵام سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە نەکردووە، کە ئایا ئامانجەکان هه‌موویان بنكه‌ی سه‌ربازین یان شوێنی تریش ده‌كرێنه ئامانج. له هه‌مان كاتدا كاتێكی دیاریكراویشی ئاشكرا نه‌كردووه له‌و هێرشه‌ی بڕیاره ده‌ست پێ بكات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی سێ شەممە 1ی 10ی 2024، ئێران هێرشێکی مووشەکی باڵیستیکی کردە سەر ئیسڕائیل، وەکو تۆڵەکردنەوەیەک لە هەڵمەتەکەی ئیسڕائیل دژی حــ.ـیزبـ.ـوڵڵای هاوپەیمانی ئێران لە لوبنان و کوشتنی حەسەن نەسـ.ـڕوڵای سەرۆکی حــ.ـیزبـ.ـوڵڵا، ئه‌و مووشه‌كانه‌ش ژماره‌یه‌كیان له خاكی ئیسرائیل كه‌وتنه خواره‌وه، ئه‌وانه‌ی تر له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگریی ئیسرائیل ته‌قێنرانه‌وه.
دوای هێرشەکە، ناتانیاهۆ رایگەیاند، ئێران هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كردووه و وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی به توندی ده‌دەنەوە.