دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/10/2024

نێچیرڤان بارزانی بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە تورکیا

هەرێم نیوز
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەنقەرە.

 ئەمڕۆ سێشەممە 15-10-2024، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان  لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە، هەروەها هەردوولا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکرد، چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه‌.

بڕیارە سبەی بەیانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بگاتە ئەنقەرە ئەم سەردانەش دوای شەش مانگ دێت لە سەردانی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ بەغدا و دواتریش بۆ هەولێر و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP