هەرێم نیوز
دەزگای پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشێکی بەرفراوان لە لوبنان.
دەزگای پەخشی ئیسرائیل، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشێکی بەرفراوان لە لوبنان، وەک کاردانەوەیەک بۆ بەئامانجکردنی کەمپی جۆلانی لە شەوی ڕابردوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناتانیاهۆ کۆبوونەوەیەکی نهێنی بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران ئەنجام دەدات.