دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

لەبارەى هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەوە: شەڕکەر بیری ئاشتیت بەلاوە ‎بێت ‎

هەرێم نیوز

جیاواز لە جارەکانی تر، هەڵمەتى بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکانى خولى شەشەمی پەرلەمان بەدەستپێشخەرى بافڵ تاڵەبانى سەرۆکە نوێیەکەى یەکێتى جۆرێک لە فەوزا و دروستکردنى گرژیی لە کوردستان هێناوەتە پێشەوە ، ئەویش بە شێوەیەک رەفتار و گوفتار هێناوەتە پێشەوە تەنانەت نزیکەکانى خۆشی پێى رازیی نیین، ئەو بەدەرپەڕاندنى قسەى پچڕپچڕ و فڕێدانى مایک و دەرکردنى هەوادار و لێدان لە هەستى کاندیدەکانی خۆشیان جۆرێک لە شۆ و خۆنمایشکردنى هێناوەتە پیشەوە، کە بەشێکی زۆر لە شارەزایان باوەڕیان وایە ئەم ئاکار و گوفتارانە نامۆن بە کۆمەڵگەى کوردستان،

تەنانەت ئەم بابەتە گەشتووەتە میدیا عەرەبییەکان و ئەوانیش بەسەر سوڕمانەوە لەم دیاردەیە دەدوێن. ‎رۆژنامەى عەرەبى جەدید لە یەکێک لە راپۆرتەکانیدا باس لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانى کوردستان دەکات و بە مانشێتێکى گەورە نوسیویەتى پارتەکەى تاڵەبانى ئاستى گرژییەکانى بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى بەرزکردوەتەوە، بەگوێرەى راپۆرتى ئەو رۆژنامەیە، بافڵ تاڵەبانى لە سلێمانى و دەوربەرى خەڵک کۆدەکاتەوە و بەزمانێکى زبری دوور لە ئەتەکیەتى یاسایی و ئاسایی قسەکانى دەکات و لە هەموو بوار و کایەکاندا قسە دەکات،

هێرش دەکاتە سەر ئەو حکومەتەى کە خۆی تێیدا کۆڵەکەى سەرەکیی بووە و چەندین ساڵە پێکەوە لەگەڵ پارتى بەڕیوەیان بردووە و ئێستا داواى روخاندنى ئەو دەسەڵاتە دەکات، کەچى لە راستیدا ئەو بەشەى کە بەر یەکێتى کەوتووە لە چاو ئەو ناچەیەى کەبەر پارتى کەوتووە جیاوازییەکى زۆریان هەیە، دەیەوێت پاساو بۆ خۆی بهێنێتەوە و دروشمى دژە حکومەت بەرزدەکاتەوە و داواى روخاندنى حکومەت دەکات، ئەوە لە کاتێکدا لەژێر دەسەڵاتى تاڵەبانیدا حیزبە کوردییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان چەک دەکرێن و دەکرێنە کەمپەوە، هەر لەسنوورى ئەودا دەیان چەکداری پەکەکە دەکوژێن،

داهاتى ناوخۆیی دیارنییە، نائارامی باڵی بەسەر سلێمانیدا کێشاوە. ‎هەر لەو رۆژنامەیەدا هاتووە، سەرۆکایەتى پارتى وەڵامی ئەو جۆرە گوتار و رەفتارانەیان راستەوخۆ نەداوەتەوە و لە رێگەى چاوپێکەوتن و دیمانەى رۆژنامەوانى و گوتەبێژى حکومەتەوە وەڵامیان داوەتەوە، وەک رۆژنامەکە دەڵێـت، پارتى و لایەنگرانەکانى لە گوتەکانى تاڵەبانى گرتەى ڤیدیۆیی دروستدەکەن و بە گاڵتە ئامێزەوە رەخنەى لێدەگرن و پێیان وایە ئەوەى کە دەگوزەرێت سەرەڕاى ئەوەى لاساییکردنەوەیەکى زۆر سەقەتى سەرۆکی ئەمرکایە و دیاردەکەش دەگەڕێننەوە سەر باراک ئۆباماى سەرۆکى پێشووتری ئەمریکا،

‎رۆژنامەکە ‎نوسیویەتى لێدوانەکانى تاڵەبانى کۆمەڵگەى کوردەواریی تێکداوە. ‎هەرچەندە لە پێش هەڵمەتى هەڵبژاردنەکانەوە سەرۆک بارزانى لە کۆبوونەوەیەکى تایبەتى لەگەڵ دەزگاى هەڵبژاردنەکانى پارتى رایگەیاند و رایسپاردن خۆیان دوور بگرن لەوشەى زبر و نەشیاو و نابەرپرسانە، کاندیدەکانیشی راسپارد وەعد و بەڵێنێک نەدەن پێیان جێبەجێ نەکرێت و هێندەى تێدا بهێڵنەوە کە دواتر پێکەوە لەنێو پەرلەماندا نەتوانن پێکەوە کارى هاوبەش ئەنجام بدەن.

‎گوتەبێژى حکەمەتیش رایگەیاند، شەرت ئەوەیە دواى تەواوبوونى حکومەت بافڵ تاڵەبانى داواى بینین و تەوقەیەکى مەسرور بارزانى نەکات. ‎بەگوێرەى پێشبینییەکان و هەڵمەتەکانى هەڵبژاردن ، پارتى لە سنوورەکانى دهۆک 20 کورسی و لە هەولێرێش 20 کورسی بەدەستدەهێنێت و لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕینیش چوار بۆ پێنج کورسی بەدەست دەهێنێت، ئەوەش ماناى ئەوەیە لەم قۆناغەشدا پارتى لە پلەى یەکەمیدا دەمێنێتەوە و ئەوانى دی دەبێت بیر لە کێبەرکێ بکەنەوە لەسەر بەدەستهێنانى دووەم و دوو لە سەرۆکایەتییەکانیش هەر لە لاى پارتى دەمێننەوە.







Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP