هەرێم نیوز
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکە نەیتوانیوە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دەستنیشان بکات کە حزبو*ڵڵا ناردوویەتی.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکە نەیتوانیوە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە دەستنیشان بکات، هەروەها لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکارەکەی بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە حزبوڵڵا سەرکەوتوو بووە لە فریودانی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ داپۆشینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.