دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 2 هەفتە

گرنگە درک بەم دە خاڵە بکەیت

هەرێم نیوز
١. کە دەچیتە تەمەنەوە، ئەو کەسانە لە ژیانت هەڵبژە کە لات پەسندن. ناکرێ وزەت بەفیڕۆ بدەیت لە پەیوەندیکردن بە کەسێک شایستە نەبێت.

٢. تۆ ناتوانیت ڕێگری لە خەڵک بکەیت کە دەربارت هەندێ شت بڵێن. ئەرکی تۆ نییە بیر بۆچوونیان بگۆڕیت. بەردەوام لەو شتەی کە دەکەیت، بە باشترین شێوە. مادام ئازاری کەست نەداوە، پێویست ناکا ڕوون کردنەوە بدەیت.
٣. پێویستیت بەوە نییە هاوڕێت زۆربن، بەڵکو پێویستیت بە چەند هاوڕێیەکی ڕاستەقینە هەیە. لەو کەسانە دوور کەوە کە ڕێزت ناگرن.

٤. تۆ بەردەوام گەشە دەکەیت، بۆیە پێویست ناکا لەگەڵ خۆت توند بیت. بەردەوامبە لە فێربوون وبڕوات وابێ کە ناتوانیت هەموو کەس ڕازی بکەیت.

٥. چاکی شێوەی زۆرە.. ئەگەر شتێکی چاکت نییە بیڵێیت، بێدەنگ بە. لێگەڕێ با خەڵک گەشە بکەن ولە هەڵەکانیان فێربن..

٦. ئەوانەی دەتناسن، لەگەڵت دەمێننەوە.. هەوڵ بدە تۆش پارێزگارییان لێ بکەیت چونکە کەسانی نیاز پاکن.

٧. دانایی لەوەدایە کە پێویستییەکانی خۆت پێش شتەکانی تر بن. شتە کۆنەکان فڕێ مەدە، مادام ئیشی خۆیان بە چاکی دەکەن.

٨. هەندێ کەس پێویستی تایبەتی خۆیان هەیە وڕێگایەکی جیاواز دەگرن.. لێگەڕێ با بە ڕێگای خۆیاندا بڕۆن..

٩. تۆ بواری خەبات وهەوڵ وتێکۆشانت هەڵبژێرە، چونکە هەموو بوارێک شایەنی کات و وزەی تۆ نییە. بیرت ئاسوودە بێت باشترە چوونە ناو ململانێ.

١٠ بەختەوەریت لە پێش هەموو شتێکەوەیە. ڕێگامەدە خەڵک پێناسەی سەرکەوتنت بۆ بکەن. زیاترین سوود لە ڕۆژەکانت وەرگرە، چونکە کات بەخێرایی تێدەپەڕێت.. بەدوای خەوەکانت بگەڕێ، نەک بەدوای خەڵک..




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP