دواین هەواڵ

جیهان‌

 22/09/2024

مشکێک بووەتە هۆکاری نیشتنەوەی ئەم فڕۆکەیە

هەرێم نیوز
هێڵی ئاسمانیی سکاندەناڤیا ڕایگەیاند، “لەناو فڕۆکەیەکماندا مشکێک لەناو خواردنی یەکێک لە سەرنشینەکان دەرکەوتووە و بەوهۆیەوە فڕۆکەکە ناچار بووە بنیشێتەوە”.

هێڵی ئاسمانیی سکاندەناڤیا (SAS) لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکیان لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەرەو شاری مالاگا لە ئیسپانیا بەڕێکەوتووە و لە نیوەی رێگا مشکێک لەناو خواردنی یەکێک لە سەرنشینەکان دەرکەوتووە و بەوهۆیەوە فڕۆکەکە ناچار بووە لە شاری کۆپنهانگنی دانیمارک بنیشێتەو.

ئاماژەی بەوەشکرد، دواتر سەرنشینەکان بە فڕۆکەیەکی تر رەوانەی مالاگا کراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP