هەرێم نیوز
سەدان ئەندامی حزبوڵای لوبنان بەهۆی تەقینەوە پاڕچە ئەلکترۆنیە بچووکەکانی ناو ئامێری پەیوەندییەکانیان ( لاسلکی )بریندار بوون !!
ئامیری پەیوەندیەکانی حزب اللە لەکاتی بەکارهینانیادا لە زۆرێک لە ناوچەکانی لوبناندا تەقینەوە لەخۆیانەوە گریان گرت وتەقینەوە ،
تەقینەوەکان بریندارێکی زۆری لێکەوتۆتەوە
بەرپرسێکی حزب اللە ئەم تەقینەوانە بە "گەورەترین پێشێلکاری ئەمنی ناو دەبات کە تا ئێستا روویدابێت .
ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی تەقینەوەکەی پشتڕاست کردەوە ، دەڵێت کە بەهۆی ئەم تەقینەوانەوە باڵوێزی ئیران لە لوبنان موجتەبا ئەمانی تاییدا بریندار بووە ،
هاوکات سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێری پەیوەندییەکانی لوبنان زیاتر لە هەزار و 200 کەس بریندار بوون ، راپۆرتەریک دەلێت کچێک بەهۆی تەقینەوەی ئامێرێکی پەیوەندیەوە لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان گیانی لەدەست دا.
چالاکوانان دەیان وێنە و کلیپی ڤیدیۆیییان بڵاوکردەوە کە گەنجانی بریندار لە شەقامەکاندا دەردەکەون،
تەقینەوەکان دۆخێکی ترس و دڵە ڕاوکێیەکی زۆری بڵاوکردۆتەوە، بەهۆی ئەم تەقینەوانەوە کەس ناویرێت ئامیری پەیوەندیەکان وەک ئامیری لاسلکی و تەلەفونەکان بەکاربهێنێت و لەنزیکیان بێت .
گەران بەدوای قوربانیەکان وبریندارەکاندا لە گەڕەکەکانی باشووری بەیروت و بێقاع و ناوچەکانی باشووری لووبنان بەردەوامن.
هاوکات سەرچاوە ئەمنییەکانی لوبنان بۆچوون و باوەڕی خۆیان دەربڕی وتیان کە ئەو بابەتە لە ئەنجامی دزەکردنی ئیسرائیلەوە ڕووی داوەو بووەتە هۆی تەقینەوەی پاتری ئامێری پەیوەندیەکان. !!
ڕۆژنامەنووسێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز لە گەڕەکی باشووری بەیروت، دەیان ئەندامی حزبوڵای بە هۆی برینەکانیەوە خوێنیان لێدەهات.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لوبنانی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل چووەتە ناو سیستەمی ئامێری پەیوەندییەکانی حزبوڵڵا و تەقاندوونیەتیەوە،
حیزب اللە داوای لە ئەندامەکانی خۆی کردووە کەئامیرەکان فڕێیبدەن و بەکاری نەهێنین
ئەم بابەتە لە شەرق ئەوستەوە وەرگیراوە