دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا هاوڕا بوون لە سەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و پێشێلکاری

هەرێم نیوز

 سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دوور لە ساختەكاری و پێشێلكاری.

ئەمڕۆ سێشەمممە،  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئاندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، بیرو ڕا لەبارەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون لە سەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە کەشێکی ئارام و دادپەروەرانە و دوور لە ساختەکاری و پێشێلکاری.

هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP