دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی دوێنی ناوچەکە هاتە دەنگ

هەرێم نیوز
لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، ڕێگە بەهیچ کەسێک نادرێت لەژێر هەر پاساوێکدا، ببێتە هۆکاری تێکدانی ئارامی و ئاسایشی سنوورەکە.

لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوێنی 15ی ئەیلول لە ناحیەی رزگاری لە سنووری قەزای کەلار، بەهۆی دروستبوونی پشێوی و گرژی و ئاڵۆزی هاوڵاتییەک برینداربوو، لیژنەی ئەمنی ئیدارەی گەرمیان لە ئەنجامی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە توانرا چەند تۆمەتبارێک لەسەر رووداوەکە دەستگیربکرێن و رووبەڕووبەری یاسا بکرێنەوە، دواتر بە کەفالەت ئازاد کراون. 

ئاشکراشیکرد، ڕێگە بەهیچ کەسێک نادرێت لەژێر هەر پاساوێکدا، ببێتە هۆکاری تێکدانی ئارامی و ئاسایشی سنوورەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی بانگەشی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دیارینەکردووە کە بڕیارە لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەبچێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP