هەرێم نیوز
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ‌کرد، 180پەرلەمانتار لە دانیشتنەکە ئامادەن، پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانی دواخست.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی 9ی 2024، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستی پێ‌کرد و بەپێی زانیارییەکان، 180پەرلەمانتار لە دانیشتنەکە ئامادەن.
پەرلەمانی عێراق راستەوخۆ لەگەڵ دەستپێکردنی کۆبوونەوە، دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانی دواخست.
لە کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق هەردوو پێکهاتەی شیعە و سوونە دژی دەنگدانن بە پرۆژە یاسای گەراندنەوەی موڵک و ماڵی مسادرە کراو بە قراری مجلسی قیادە سەورەی هەڵوەشاوە کە لەبەرژەوەندی کوردە لە ناوچە دابرێنراوەکان و داوا دەکەن دوو رۆژ دوابخرێ.
شیعەکان پێداگری لە تێپەراندنی خوێندنەوەی دوومی هەمواری یاسای باری کەسێتی دەکەن.
سووننەکانیش هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی، کوردیش پێداگری لە تێپەراندنی دەنگدان بە پرۆژە یاسای گەراندنەوەی موڵکەکان بۆ خاوەنەکانیان دەکات کە پەیوەندی بە هەندێ بڕیاری مەجلسی قیادە سەورەی هەڵوەشاوەوە هەیە.
پێشتر كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه‌ی پەرلەمانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، گرنگترین بڕگه‌كانی، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای باری كه‌سێتی، كه زۆرترین كاردانه‌وه و مشتومڕی له شه‌قامی عێراق به‌دوای خۆیدا هێناوه.
په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕاگه‌یاند و تێیدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ 3 پڕۆژه‌یاسا و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسا و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان ده‌كرێت.
به‌پێی كارنامه‌كه، له دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمانی عێراقدا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان ژماره 2ـی ساڵی 2016 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوکات ته‌واوكردنی خوێدنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له پڕۆژه‌یاساكانی پاراستنی خاوه‌ندارێتی هزری و پڕۆژه‌یاسای فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له پڕۆژه‌یاساكانی خانه‌نشینیی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی و یاسای په‌سه‌ندكردنی عێراق له ڕێككه‌وتنی فره‌باجی ده‌كرێت.