دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16/09/2024

بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا، باندێك دەستگیركران

هەرێم نیوز

لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوەو بە تۆمەتی گەڕان بەدوای ئاساردا، باندێكی چوار كەسی دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: دوای ئەوەی مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق زانیارییان دەستكەوت لەسەر باندێك كە بەدوای ئاساردا دەگەڕان و لەناوماڵێکدا تونێلیان لێدابوو بۆ گەیشتن بەئاسارەکان، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای چاودێریكردنێكی وورد توانرا لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان تۆمەتباران دەستگیربكرێن.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ، أ، أ لەدایكبووی 2001 – ن، أ، أ لەدایكبووی 1987 – م، أ، أ لەدایكبووی 1981 – ح، أ، أ لەدایكبووی 1990 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 24ف4 لەیاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی ئاسار ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

جێی ئاماژەیە تۆمەتباران لەیەکێک لەگەڕەکەکانی قەزای سەیدسادق هەستاون بە هەڵكەندنی تونێلێک لەحەوشەی ماڵەكەی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئاسارەكە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP