هەرێم نیوز
دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر بنکەیەکی چەکدارانی پەکەکە کەسێک کوژراو و دووانی دیکەش بریندار بوون
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024، کاتژمێر 9:45ی پێشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بنکەیەکی کۆبوونەوەی ئەندامانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کردە ئامانج و، بەهۆیەوە کەسێک کوژراو و دووانی دیکەش بریندار بوون کە لە نێو کوژراو بریندارەکاندا بەرپرسی پەکەکە هەیە.
پێشتریش، ڕۆژی سێشەممە 10ی9ی2024، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ماڵێکی کەمپی مەخمووری بۆمباران کرد و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی سپارد و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.