هەرێم نیوز
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.
مه‌سعود پزیشكیان له په‌یامێكدا به زمانی كوردی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، نوسیویه‌تی، "ئەو ئامانجانەی لە سەردانە سێ ڕۆژەکەمان بۆ وڵاتی دۆستی و دراوسێمان بەدواداچونمان بۆ کرد لە سەر ڕوانگەی یەکگرتن و یەککەوتن بو".
وتیشی: “لەو سەردانەدا 14 یادداشتی لێکگەیشتنی هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا”.
سەرۆکی ئێران رایگەیاند، ئەولەویاتی ئێمە ئەوەیە کە بگەین بە یەک زمان و دیدگای هاوبەش لە پەیوەندیی نێوان هەر دوو وڵات.
پزیشکیان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: “کۆبوونەوەی باش لە عێراق ئەنجام درا کە بووە هۆی هاودڵیی زیاتر لە نێوان هەر دوو وڵات. ئامانجی گەورەی ئێمە هاودڵی و یەکبوون و یەککەوتنی ئوومەتی ئیسلامییە”.
11ی ئه‌م مانگه، مه‌سعود پزیشكیان به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای حكومی گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت و رۆژێك دواتریش گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و دواتریش چوه نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا ژماره‌یه‌ك دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا.