هەرێم نیوز
دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵا لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای فیدڕاڵی لەسەر دوو سکاڵا کۆدەبێتەوە، کە لەلایەن ١٠ ھاوڵاتی و جوتیاری کوردەوە تۆمارکراون بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ژمارە ٨٢٤ و ٩٤٩ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی سەردەمی ڕژێمی بەعس بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی جوتیاران و گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دادگای فیدڕاڵی لە ڕۆژی ٢١ تەممووزدا بڕیاڕیدا ئەو دوو سکاڵایە بۆ ١٥ ئەیلوول دوابخات بەڵام لەبەر ئەوەی دوێنی پشووی فەڕمی بوو لە تەواوی عێراقدا کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.