هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک هەڕەشەی لە ژنێک کردووە کە لە ماوەیەکی کەمدا بڕە پارەیەکی پێنەدا ئەوا وێنەکەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد، کەوا هەڕەشەی لە ژنیک کردبوو بە بیانووی ئەوەی کە ئەگەر لە ماوەیەکی کەمدا بڕەپارەیەکی زۆری پێ نەدات، ئەوا وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، بە هۆی هەوڵ و کۆششی بەردەوامی هێزەکانی پۆلیس، توانیمان بە زووترین کات تۆمەتبار، بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر بکەین، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دادخواز کە خەڵکی کوردستانە ودانیشتوی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقە، بەڵام بە هۆی متمانە بە هێزەکانی پۆلیسی هەولێر، دادخواز سکاڵای لای ئێمە لەسەر تۆمەتبار تۆمار کرد.
پۆلسی هەولێر داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر بە هۆشیاری بەکار بهێنن، تاکو نەکەونە ژێر کاریگەریی کەسانێک بۆ مەبەستی ماددی هەڕەشەیان لێ بکرێت.