دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/09/2024

بزووتنەوەی گۆڕان بەشداریکردنی لە هەڵبژاردن یەکلادەکاتەوە

هەرێم نیوز
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، پرسی بەشداریکردن یاخود بەشدارینەکردنی بزووتنەوەی گۆڕانە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلادەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە دوو هەفتەی داهاتوودا بزووتنەوەی گۆڕان دوو پرسی گرنگ و سەرەکی یەکلادەکاتەوە، یەکەمیان هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتییە، ئەوی دیکەیان بەشداریکردن یاخود بەشدارینەکردنی بزووتنەوەی گۆڕانە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، دانا ئەحمەد مەجید تاکە بەربژێرە بۆ رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان.

ڕوونیشیکردەوە، دوو بۆچوون هەیە، بەشێکی زۆر لەگەڵ ئەوەدان گۆڕان بەشداریی لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان نەکات و خۆی ئامادە بکات بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆچوونێکیش هەیە دەڵێت، گۆڕان حیزبی هەڵبژاردنە و ناکرێت بەشداریی نەکەین".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP