دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/09/2024

وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دیاریکرا

هەرێم نیوز
وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى ڕایگەیاند، لە دوای 25ی ئەم مانگەوە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15-9-2024، بەهمەن قادر وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بڕى 105ملیۆن لیتر نەوتى سپى بۆ پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى سەربەخۆى راپەڕین و گەرمیان تەرخانکراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، لە دوای 25ی ئەم مانگەوە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستپێدەکات کە بۆ یەک بەرمیل نەوت بڕی ١٠٤ هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت. 

باسی لەوەشکرد، پرۆسەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات، تا تەواوبوونى ئەو بڕەى تەرخانکراوە، دابەشکردنى نەوتى سپى بەردەوام دەبێت. 

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، ساڵی رابردوو بڕى 254ملیۆن لیتر نەوت دابەشکرا کە 102ملیۆن لیتری بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە تەرخانکرا، 96ملیۆن لیتریشی بۆ پارێزگاى هەولێر و 54ملیۆن لیتریش لە پارێزگاى دهۆک دابەشکرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP