هەرێم نیوز
هاتوچۆی سلێمانی دەنگۆی تۆمارکردنی ئوتومبیلی بێ سەرەتا ڕەتدەکاتەوە دەڵێت، هەموو ئەو بابەتە دوورە لە راستی و کاڵایەکی خراپی کەمپەینی پێشوەختەی هەڵبژاردنە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، هەندێک دەنگۆ دەربارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بڵاو کراونەتەوە و بە ناوی هاتوچۆی سلێمانییەوە قسە کراوە، هەموو ئەو بابەتە دوورە لە راستی و کاڵایەکی خراپی کەمپەینی پێشوەختەی هەڵبژاردنە.
دەشڵێت، هاتوچۆی سلێمانی هۆبەیەکی نیە بە ناوی وتەبێژ وە هیچ ئەفسەرێکمان ناونیشان و پۆستی ووتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی نییە.
هاتووچۆی سلێمانی ڕوونیشیکردەوە، وە دەربارەی ئەو جۆرە بابەتە کەس بۆی نیە بەو ناوەوە لێدوان بدات. هیچ بڕیارێکی نوێ دەربارەی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نیە.