دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/09/2024

ئەلینا رومانسكی: داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن

هەرێم نیوز

باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدا، پەیامێكی لەبارەی ڕۆژی جیهانیی دیموكراسی بڵاو كردەوە و تێیدا داوایەكی ئاراستەی خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد.

ئەلینا رومانسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیویەتی: لە رۆژی نێودەوڵەتی دیموكراسیدا، درك بە كاریگەری ئەو گۆڕانە دەكەین كە دیموكراسی لەسەر كۆمەڵگاكان دایدەنێت، لەگەڵ پتەوكردنی ئاشتی و سەقامگیری.

ئاماژەی بەوەشداوە، هانی سەرجەم دانیشتوانی هەرێمی كوردستان دەدەین بەشداری تەواوبكەن لە چەسپاندنی دیموكراسی لە وڵاتەكەیان، لەڕێی دەنگدان لە هەڵبژاردنی داهاتوو لە (20) تشرینی یەكەم.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP