دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15/09/2024

دوو بازرگانی ترسناک دەستگیرکران ودەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، لە بڵاوکراوەیەکدا رایدەگەیەنێت،دوو بازرگان دەستگیرکران و بڕی 78 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، رایگەیاند: لەدوو چاڵاکییدا لە ڕۆژانی 10و 11ی 9ی 2024(بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی بازگەکان)ی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاساییش) لەبازگەی (هیران) توانییان بڕی 78 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کریستاڵ دەستبەسەردابگرن، یەکەمییان بڕی 73 کیلۆگرام لەنێو ئوتۆمبێلێکی بارهەڵگر و دووەمیشیان بڕی 5 کیلۆگرام لەنێو ئوتۆمبێلێکی تایبەتدا حەشار درابوون .

 ئاماژە بەوەشدراوە، هاوکات هەر لەم دوو چاڵاکییەدا توانراوە 2 بازرگان دەستگیربکەن کە بەنیاز بوون ئەم دوو بڕە ماددەهۆشبەرە بۆ شاری هەولێر و دهۆک بگوازنەوە.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتوە، لە دادگا دۆسیە بۆ تاوانەکە کراوەتەوە و تاوانباران بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە بەدواداچوون بەردەوامە بۆ ئەم دۆسیەیەو دەستگیرکردنی تەواوی ئەم تۆڕە بازرگانییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP