هەرێم نیوز
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایدەگەیەنێت، كه كۆتایی ئه‌م ھه‌فته‌یه، یه‌كه‌م بارانی ئه‌مساڵ ھه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه كه كورت خایه‌ن ده‌بێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی، بڵاویکردەوە كه "له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا شه‌پۆلێكی به‌ھێزی بارانبارین و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپای گرته‌وه و له زنجیره چیاكانی ئه‌لبیش یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ باری".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "له سبه‌ی دووشه‌مه‌وه كاریگه‌ری ئه‌و بارسته ھه‌وایه به‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا بۆ وڵاتانی شام و عێراق و ھه‌رێمی كوردستان درێژ ده‌بێته‌وه له ئه‌نجامدا له سبه‌یه‌وه تا كۆتای ئه‌م ھه‌فته‌یه پله‌كانی گه‌رما به‌نزیكه‌ی 3 تا 5 پله به‌راورد به رۆژانی رابردوو نزمتر ئه‌بێته‌وه و كه‌شی فێنك و پایزه‌یی ده‌ستپێده‌كات".
رایگەیاند "له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری ئه‌و بارسته ھه‌وایانه و به‌رده‌وامی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له كۆتایی ئه‌م ھه‌فته‌یه رۆژی ھه‌ینی له‌ئه‌نجامی دروستبوونی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست یه‌كه‌م بارانی پایزه‌ی ئه‌مساڵ ڕووده‌كاته ناوچه جیاجیاكانی ھه‌رێمی كوردستان".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه یه‌كه‌م بارانی ئه‌مساڵ "خۆی ده‌بینێته‌وه له نمه بارانی پچڕ پچڕ و كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی پارێزگای دھۆك زیاتر ده‌بێت و له‌و ناوچانه‌دا پێشبینی بارینی بارانێكی رێژه مامناوه‌ندیش ده‌كرێت".
ئاراس جه‌بار راشیگه‌یاندووه كه "كاریگه‌ری ئه‌م بارانه ماوه‌كه‌ی كورت خایه‌ن ده‌بێت و رۆژی شه‌ممه 2024/9/21 كۆتایی پێدێت".