دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14/09/2024

وەفدێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر دەكات

هەرێم نێوز

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئێستا گرفت لە بەردەم ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نەماوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەفتەی داهاتو شاندێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بۆ چۆنێتیی جێبەجێکردنی بڕیارو ڕاسپاردەکانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئابوریی نێوان هەردو حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان؛ سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی کۆ دەبێتەوە.

باسی لەوەش کردووە، لیژنەی دارایی وەکو لایەنێکی چاودێر، بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە دەکات کە لە نێوان هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری موچە، باج، گومرگ و دەروازە سنورییەکان کراون.

عەتوانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا گرفت لە بەردەم ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەماوە و بەپێی بڕیای ئەنجومەنی وەزیرانیی عێراقیش دەبێت تاوەکو مانگی 12 موچەی فەرمانبەران بەردەوام بێت، لە بەرانبەردا مۆڵەت دراوە بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان تاوەکو کێشە و گرفتەکانی لیستی موچە چارەسەر بکات. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP