هەرێم نیوز
بەرگری شارستانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ( ٢ ) دوو هاووڵاتی خنکاون.
بەرگری شارستانی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا رایدەگەیەنێت، لە بەنداوی دووکان گەنجێکی عەرەب خنکاو ( ٤ ) کەسیش ڕزگارکران کە بەیەکەوە بۆ گەشتت هاتبوونە ئەم سنورە ، لەلایەن تیمەکانی ژێرئاوی قەزای دووکان ی سەر بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی توانرا لە ماوەی کەمتر لە پانزە خولەک تەرمی خنکاوەکە دەربێنن و ڕاوەنەی پزیشکی دادوەری بکەن .
ئاماژە بەوەشدراوە، هاوکات لە زێی گەورە گەنجێکی تەمەن ( ١٧ ) سالان خنکاوە و تائێستا تەرمەکەی نەدۆراوەتەوە ، تیمەکانی ژێرئاوی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ تا ئێستا لە شوێنی ڕووداون و بەردەوامن لە گەڕان .
لە هەمان کاتدا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ( ٨ ) کەس ڕزگارکراون لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرگری شارستانی ( سلێمانی ، دهۆک ، کۆیە ، زاخۆ ) .
لەسەرەتای ساڵەوە تا ئێستا (٧٩ ) هاولاتی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان خنکاون کە زۆرترینیان لە سنوری پارێزگای هەولێرە. .