دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی موچە ڕاگیراوەکانی هەرێم هاتە دەنگ

هەرێم نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی بەردەوامبێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە مووچەکانیان راگیرابوو.


ئەمشەو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا وەزارەتی دارایی بەردەوامبێت لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە مووچەکانیان راگیرابوو، بەهۆی نەبوونی ژمارەی وەزیفی.


ئاماژەی بەوەشکرد،دەبێ حکومەتی هەرێم پابەندبێت بە تەواوکردنی رێکارەکانی دروستکردنی ژمارەی وەزیفی بۆیان لە وەزارەتی پلادانانی فیدراڵی. ئەوەش بە گوێرەی رێکارە کارپێکراوەکانە وەک تەواوی فەرمانبەرانی دەوڵەتی عێراق. کۆتایی ساڵی 2024 دوایین وادە بێت.


باسی لەوەشکرد، بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 229ی ساڵی 2022 لەسەر فەرمانگەکانی خەرجی لە هەرێمی کوردستان لە رێککەوتی 1ی کانوونی دووەمی 2025وە جێبەجێدەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP