دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

بە چارەسەرکردنی تێبینییەکان بەغدا موچەی تەواوی ئەمساڵ دەنێرێت

هەرێم نیوز
وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەڵێنیداوە سەرجەم تێبینییەكان چارەسەربكات و بەغداش موچەی تەواوی ئەمساڵ دەنێرێت

نزار ئامێدی، وەزیری ژینگەی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ و لە كۆبوونەوەكانی دوو رۆژی رابردوو لە هەولێر لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد هەبووە.

جەختی لەوەشکردەوە، بڕیاردرا كە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم  تاوەکو كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت و بەو مەرجە هەرێم تێبینییەكان چارەسەربكات.

ئاشکراشیکرد، بەغداد چەند تێبینییەكی هەبووە لەسەر ناوی مووچەخۆران و پلەی وەزیفی و هەرێمی كوردستانیش بەڵێنیداوە سەرجەم تێبینییەكان چارەسەربكات بەو پێیەش كێشەی مووچەی مووچەخۆران تا كۆتایی ئەمساڵ چارەسەربووە. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP