دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

حکومەتی عێراق فێڵ لە کۆمپانیایەکی بیانی دەکات و بە بڕی 120 ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت

هەرێم نیوز 

بەهۆی ناکۆکی لەسەر دروستکردنی بەربەستی شەپۆلشکێن لە بەندەری فاو، بڕیاردرا حکومەتی عێراق و بەڕێوەبەری بەندەرەکانی عێراق 120 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بدەنە کۆمپانیایەکی بیناسازی. 

دادگایەک لە ئەمریکا بڕی 120 ملیۆن دۆلاری  بە کۆمپانیای ئارچیرۆدۆن بەخشی لەبەرامبەر ئەو تێچووە زیادەیەی لە دروستکردنی شەپۆلشکێنە 14 کیلۆمەترییەکەی بەندەری فاو خەرجی کردبوو.

کۆمپانیای ئارچیرۆدۆن، کۆمپانیایەکی قوبرسیە، لە ساڵی 2012 گرێبەستی دروستکردنی درێژترین بەربەستی شەپۆلشکێنی لە بەندەری فاو بە بڕی 265 ملیۆن دۆلار لەلایەن کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق پێ بەخشرا.

جەیمس بۆسبێرگ، دادوەری ئەمریکی ڕایگەیاند: ھاتنی داعش بۆ عێراق، دیاریکردنی شوێنێکی ھەڵە بۆ بەربەستەکە لەلایەن عێراق و سزادانی کۆمپانیاکە بەبڕی 24 ملیۆن دۆلار بەبیانووی دواخستنی کارەکانی، بووە ھۆی زیانی زۆر بە کۆمپانیا بیناسازیییەکە. هەروەها کۆمپانیاکە ترسی لە ناڕەزایەتیی دانیشتووانی بەسرە بەرامبەر بە بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلە قورسەکان هەیە کە ڕێگەی بەسرە-ئەلفاو بەکاردەهێنن.

کۆمپانیاکە لە ساڵی 2016 داوای ناوبژیوانی لە ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی کرد بۆ وەرگرتنەوەی ئەو زیانانەی بەهۆی دواکەوتنی کارەکانییەوە بەریکەوتووە، دواتر کۆمپانیاکە لە دادگەی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە دژی عێراق داواکەی پێشکەش کرد. دادگەکە ئەم بڕیارەی بەپێی ڕێککەوتننامەی نیویۆرک دەرکردووە، کە پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتییە و زیاتر لە 150 وڵات واژۆیان کردووە. بڕیارەکە لە دادگەی واشنتن بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی عێراق، سەرەتای ئەمساڵ جێبەجێ کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP