هەرێم نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پرۆسەی پێدانی ژمارەی بە حزب و کاندیدە سەربەخۆکان، به شێوهی تیروپشك ئەنجام دا.
ئەمڕۆ شهممه، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی عێراق لە هەولێر، تیروپشکی بۆ پێدانی ژماره به هاوپهیمانێتی، پارت و كاندیدهكان بۆ ههڵبژاردنی خولی شەشەمی پهرلهمانی كوردستان کرد.
تیروپشک بۆ ژمارەدان بە لیست و هاوپەیمانێتی و کاندیدانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا ژمارە بە 71 لیست و هاوپەیمانێتی و کاندید درا
ئەم تیروپشکەکە تەواوکەری تیروپشکەکەی ڕابردوو بوو، پێشتر کۆمیسیۆن تیروپشکێکی کردبوو و 69 ژمارەی بە کورسیی گشتیی پەرلەمانی کوردستان دابوو، بەڵام دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری دا بە پێدانی پێنج کورسیی بە کۆتا، ئەمڕۆ ژمارە بە پێنج کورسییەکەی کۆتاش درا. هەروەها ژمارە بەو کاندیدە سەربەخۆوانە درا کە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، خۆیان کاندید کردووە.
حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەمیانی بەرێوەچونی تیروپشکەکەدا رایگەیاند: "دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی هەرێم هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەوپەڕی پیشەییانە و بێلایەنانە بەرێوەدەچێت".
"سبەینێ تیروپشک بۆ کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەکرێت و لەم هەفتەیەدا لەهەولێر چەند چالاکییەک پەیوەست بە هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت"، سەرۆکی کۆمسیۆن وایوت.
پێشتر لە تیروپشکێکدا رۆژی 8ی4ی2024 ژمارە بە هاوپەیمانێتی و لیست و کاندیدانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش وەک حزبێکی سەربەخۆ ژمارە 129ی پێدراوە، کە 172 كاندید بەشداری هەڵبژاردن دەکات کە لهو ژمارهیه 72 كاندیدیان له بازنهی سلێمانی و 64 كاندیدیشیان له بازنهی ههولێر و 30 كاندیدیشی له بازنهی دهۆكهو بازنهی ههڵهبجهش 6 كاندیدی ههیه.
ژمارەی لیستەکان بەم شێوەیەیە:
- بەرەى گەل ژمارە 169.
- هاوپەیمانى نیشتمانى ژمارە 162.
- رەوتى هەڵوێست ژمارە 161.
- پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارە 190.
- یەکێتى نیشتمانیى کوردستان ژمارە 129.
- هاوپەیمانى هەرێمى کوردستان ژمارە 133.
- هاوپەیمانى سەردەم ژمارە 164.
- بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان ژمارە 123.
- نەوەی نوێ ژمارە 157.
- یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ژمارە 148.
- بەرەى تورکمانى عێراقى ژمارە 149.
- بزووتنەوەی گۆڕان ژمارە 114.
- بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی عێراق - ژمارە 198.