هەرێم نیوز
ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، پاش وردبینیکردن و خاڵبەندیکردن بۆ سەرجەم پێشکەشکاران لەلایەن لیژنەی دامەزراندنی فەرمانبەران بۆ سایلۆی کەلار، ئەم ناوانەی لای خوارەوە خراونەتەڕوو وەرگیراون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئیدارەی گەرمیان روونی دەکاتەوە، پرۆسەکە بەم شێوازە بووە، کە کۆی گشتی (٦٦٨٨) کەس بەشێوەی ئۆنلاین داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ دامەزراندن، لەو ژمارەیە پاش دەرکردنی ناوی دووبارە (٥٧٥٨) کەس ماوەتەوە، دوای پرۆسەی خاڵبەندیکردن کە لە لیستەکەدا شێوازی خاڵبەندیەکە رونکراوەتەوە، (٥٨) کەسی سەرکەوتوو ناویان بۆ دامەزراندن دەرچووە.
ئاماژە بەوە کراوە، ئاگاداری ئەو داواکارانە دەکەینەوە کە پەڵپگرتن (اعتراض)یان هەیە لە ئەنجامی دامەزراندنەکە دەتوانن لە رۆژی دووشەممە ٢٠٢٤/٨/١٢ تا رۆژی یەکشەممە (٢٠٢٤/٨/١٨)لە کاتژمێر (٩)ی بەیانی تا (١)ی نیوەڕۆ سەردانی سایلۆی کەلار بکەن بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پەڵپگرتنەکانیان.
دەشڵێت، كەسی پەڵپگر دەبێت خۆی سەردانی لیژنەی پەڵپ بكات لە سایلۆی كەلار، هاوکات بەڵگەنامەی فەرمی لەگەڵ خۆی بهێنێت.


